توركيا

ئەردۆغان: "ئیتر پێویستمان بە ئاشتی ھەیە"

رەجەب تەیب ئەردۆغان:"ئێمە بە پارەی خۆمان ناتوانین چەک لە ئەمریکا بکڕین، کەچی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە خۆرایی ئەو چەک و تەقەمەنیان بەم رێکخراوە تیرۆریستیانە دەدەن.کەواتە ھەڕەشە لە کوێوە دێت؟ پێش ھەموو شتێک لە ھاوپەیمانە ستراتیژییەکانەوە دێت".

Çiğdem Alyanak  | 21.04.2018 - نوێکردنەوە : 22.04.2018
ئەردۆغان: "ئیتر پێویستمان بە ئاشتی ھەیە"

Istanbul

ئیستانبوڵ -AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمە بە پارەی خۆمان ناتوانین چەک لە ئەمریکا بکڕین، کەچی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە خۆرایی ئەو چەک و تەقەمەنیان بەم رێکخراوە تیرۆریستیانە دەدەن. کەواتە ھەڕەشە لە کوێوە دێت؟ پێش ھەموو شتێک لە ھاوپەیمانە ستراتیژییەکانەوە دێت".

ئەردۆغان لە پرۆگرامی "کارە تایبەتەکانی سیاسی" لە کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

ئەردۆغان لەبارەی پڕچەککردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان گوتی: "ئێمە بە پارەی خۆمان ناتوانین چەک لە ئەمریکا بکڕین، کەچی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە خۆرایی ئەو چەک و تەقەمەنیان بەم رێکخراوە تیرۆریستیانە دەدەن. کەواتە ھەڕەشە لە کوێوە دێت؟ پێش ھەموو شتێک لە ھاوپەیمانە ستراتیژییەکانەوە دێت".

لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی داھاتوو ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر گەلەکەمان پێمان بڵێ "بەردەوام بن" ئێمەش بەردەوام دەبین، ئەگەر بڵێ "تەواوبوو" ئێمەش رێز لەو بڕیارە دەگرین".

هه‌روه‌ها لەبارەی لێدوانەکانی چەند لایەنەکی سیاسی وڵاتەکەی لەبارەی داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەردۆغان گوتی: "ئەو لێدوانەی (ھەڵبژاردنی پێشوەختە) ھاوپەیمانمان وای کرد کە ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەین، ھەر بۆیە ھەڵسەنگاندنمان بۆ کرد و، ئێستاش ھاتینە ئێرە. لەمبارەیەوە بە ھیچ شێوەیەک پێشتر گفتوگۆ نەکراوە".

گوتیشی: "ھەموو ئامانجەکە لێرەدا ئەو بەروارەیە کە دەزگای باڵای ھەڵبژاردن رایدەگەیەنێت. ئەوان بەرواری فەڕمی ھەڵبژاردن رادەگەیەنن کە ئێمەش پێشتر ھەندێ ئامادەکاریمان ھەیە بەڵام بە بەرواری خۆمان ئەوە دادەپۆشین. بەو شێوەیە نەخشە رێگاکەمان دیار دەکەین".

هه‌روه‌ها لەبارەی کۆبوونەوەی جەماوەری ھاوبەش لەگەڵ مەھەپەدا ئەردۆغان رایگەیاند کە لە داوایەکی لەو شێوەیەدا، بۆچوونی نەرێنیان نابێت.

سه‌ركۆماری توركیا ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ یۆنان بارگرژی ناخوازن و، رایگەیاند: "ئیدی ئێمە پێویستمان بە ئاشتییە".

هاوكات لەبارەی رادەستکردنەوەی ئەندامی فەتۆ، عادل ئۆکسوز سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی: "چاودێری دەکەین و لە ئێستادا بەشێک لە پەیوەندییەکان بەستراوە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئەردۆغان باسی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و گوتی: "لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو لە بەرەنگاربوونەوەی یەپەگە/پەکەکە لە ناوخۆیی وڵات و باکووری عێراق ١٦ ھەزار و ٦٥٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون".

سه‌باره‌ت به‌ بەشداریکردنی İYİ Parti لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ھەر بڕیارێک لەلایەن دەستەی باڵای ھەڵبژاردن و داواکاری گشتییەوە دەربکرێ ئەوا رێزی لێ دەگرین. ئێمە لەمبارەیەوە ھیچ کێشەیەکمان نییە".

گوتیشی: " (پارتی سەعادەت) ٢-٣ جار کۆبوونەوەمان کرد. کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانیان بووە. بەداخەوە نەمانتوانی ھیچ ئەنجامێک بەدەسبھێنین. ئەوەی دەیبینین رەنگە لەگەڵ جەھەپەدا گونجاوتر، بەواتایەکی نموونەتر ھەندێ کۆبوونەوە دەکرێت بەڵام لەگەڵ پارتی یەکێتیی مەزندا کۆبوونەوەمان بوو. لەو بارانەوە ھاوپەیمانیمان لەو خاڵەدا لە زەمینەیەکی زۆر جیاوازتردا دەبوو. سەرلەنوێ لەگەڵ ھاووڕێیانماندا ئەوەیش ھەڵدەسەنگێنین و بەپێی ئەوە ناوی دەنێین".

لە به‌شێكی گوته‌كانیدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ لە دەرەوەی وڵات، گوتار پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و، رایگه‌یاند: "لە ھۆڵێکی وەرزشی ١٠-١١ ھەزار کەسیدا، لە ئێستادا ناتوانم ناوی وڵاتەکە راگەیەنم، لەوێ دەبم و لەوێ گوتار پێشکەش بە ھاووڵاتیانی تورک دەکەم".

ئەردۆغان لەبارەی ھەڵوێستی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتەکەی گوتی: "ئەگەر ھەڵویستی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بێت لەبارەی مۆر، ئەگەر لێرەدا مۆری ھەبێت بەدەر لە مۆری دەستەی سندوق ئەوا مۆری دەزگای باڵا ھەڵبژاردنەکانە. دەزگای باڵای ھەڵبژاردنەکان ھەموو ئەوانەیە، کارەکانی ئەو مۆرە تەواودەکات و، لە تورەکەیان دەنێت و، رەوانەی شوێنی پەیوەندیداریان دەکات. لەو بارەیەوە ھیچ کیشەیەک لە ئارادا نییە".

هاوكات لەبارەی دۆزی ٢٨ی شوبات رایگه‌یاند: "ئومێدەوارم مافخوراوان مافی خۆیان وەربگرن. دۆخی ئەوان جیاوازە".

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتیشی: "لە ئێستادا وەک خۆرئاواییەکان لەبارەی دراو-سوو بیرناکەمەوە. لێرەدا بۆ ئێمە لەبارەی دراو ئەوەی نموونەتیرینە بابەتی پارەی میللی و ناوخۆییە کە بەدڵنیاییەوە فشاری دراو ھەڵدەگرێت و نایھێڵێت. کاتێ سوو دابەزی ئەویش دراو بەشێوەیەکی بەرچاو دەباتە خوارەوە".

سه‌باره‌ت به‌ رادەستکردنەوەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ: " لە ئێستادا ٨٣ ئەندامی فەتۆ ھێنراونەتەوە بۆ تورکیا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın