Sangar Hamad Azeez
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌مڕۆ رێنمایی ده‌ده‌م به هاوڕێكانم ئه‌گه‌ر وه‌زیرانی داد و ناوخۆی ئه‌مریكا له توركیا سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌بێت، ئه‌وا بلۆكی ده‌كه‌ین".
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می رێكخستنه‌كانی ژنان-ی ئاك پارتی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌مڕۆ له باره‌گای گشتیی پارته‌كه‌ماندا كۆنگره‌ی ئاسایی رێكخستنه‌كانی ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. خوا یار بێت له ١٨ی مانگیشدا له باره‌گای گشتیی كۆنگره‌ی ئاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له رێگای ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنگرانهوه ده‌ست ده‌كه‌ین به ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی ٢٠١٩. له‌گه‌ڵ سیستەمی سه‌رۆكایه‌تیدا، توركیا زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه. قۆناغی له‌مه‌ودواش له‌گه‌ڵ ئێوه پێكه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ین. توركیا ده‌گه‌یه‌نینه ئاستی سه‌روو شارستانییه‌تییه هاوچه‌رخه‌كان".
ئەردۆغان تیشکی خستە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گوتی: "با گه‌له‌كه‌مان و كه‌سوكاری شه‌هیدان بێخه‌م بن، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ٥٦ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین. تا ئه‌مڕۆ خوێنی هیچ شه‌هیدێكمان به‌فیڕۆ نه‌داوه. زوو یان دره‌نگ، سزای هه‌موو بكوژانمان داوه و، به‌رده‌وامیش ده‌بین له سزادانیان. ئه‌وانه‌ی تیرۆریستان به پیرۆز داده‌نێن و پشتگیری رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كه‌ن، هه‌رگیز له ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان رزگاریان نابێت".
سەرکۆماری تورکیا رەخنەی لەم هەنگاوانەی دوایی ئەمریکا گرت دژ بە تورکیا و گوتی : "به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له‌م دواییه ناویه‌تی له‌باره‌ی رووداوی قه‌شه‌ی ئیزمیر برۆنسۆنه‌وه، له هاوبه‌شێكی ستراتیژی ناوه‌شێته‌وه. ئه‌مه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ئاڵوگۆڕ پێكردنه له‌گه‌ڵ ئێمه كه یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانگی هاڵك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه پێشتر شه‌ش جار چووه‌ته ئه‌مریكا".
ئه‌ردۆغان جەختی کردەوە کە ئەوانیش وەک تورکیا کاردانەوەیان دەبێت و گوتی: "ئه‌مڕۆ رێنمایی ده‌ده‌م به هاوڕێكانم ئه‌گه‌ر وه‌زیرانی داد و ناوخۆی ئه‌مریكا له توركیا سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌بێت، ئه‌وا بلۆكی ده‌كه‌ین. به‌هۆی برۆنسنهوه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانه‌كانی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری دادمان له ئه‌مریكا، لۆژیکی نییه".
ئه‌ردۆغان زیاتر گوتی : "ئه‌وانه‌ی وا ده‌زانن به زمانی هه‌ڕه‌شه و بڕیاری سزادانی پڕوپووچ ده‌توانن توركیا پاشگه‌زبكه‌نه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی، ئەوا هێشتا ئه‌م گه‌ل و وڵاته‌یان نه‌ناسیووه. ده‌كرێت ئه‌و پرسانه‌ی له نێوان ئێمه و ئه‌مریكادا هه‌یە له چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، به دیدگای هاوبه‌شیی هاوپه‌یمانیی ستراتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژەی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گوتی: "كه‌ناڵه‌كانی دیپلۆماسی زۆر بە چڕی كارده‌كه‌ن. پێموایه به‌م نزیكانه به‌ڕێگای ژیرانه به‌شێكی گرنگی ناكۆكییه‌كانی نێوانمان كۆتایی پێده‌هێنین. ئێمه نامانه‌وێت ببینه به‌شێك له یاری له‌ده‌ستدان-له‌ده‌ستدان. گواستنه‌وه‌ی ناكۆكی سیاسیی و یاسایی بۆ ره‌هه‌ندی ئابووری، زیان به هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ناكرێت توركیا بكرێته كه‌ره‌سته‌ی سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مریكا، وه‌ك چۆن كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌ی سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌ورووپا. دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ئه‌ورووپا، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی تێدا نییه بۆ ئه‌مریكا".