Abdullah Shukur
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ سەرکۆماری ئەلبانیا بوجارا نیشانی ئەنجامدا.
ئەردۆغان رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا خولوسی ئاکار کردووە. گوتیشی: " سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئیوارە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپا کۆبوومەوە. ھەنووکە شارۆچکەی ئەلباب لەلایەن سوپای سووریای ئازاد و سەربازەکانی ئێمە گەمارۆ دراوە. داعش لەو شوێنە ھەموو رێکارێک تاقی دەکاتەوە لە کردەوەی خۆکوژی و بۆمبی دەستکرد. بەداخەوە چەند شەھیدیکمان ھەیە و بریندارمان ھەیە بەڵام ئیتر رێگەی نێوان ئەلباب و حەلەب بە تەواوی لە لایەن سوپای سووریای ئازادەوە کۆنترۆڵ کراوە. ھیوادارم زۆر نەخایەنێ و ئەلباب بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە و خەڵکی ناوچەکە لێی نیشتەجێ ببنەوە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کوژرانی باڵیۆزی رووسیا کارلۆڤ گوتی: "لە قۆناغی داھاتوودا، ئەو شاندەی کە لە رووسیا نێردراوە لەگەڵ شاندەکەی ئێمە بە ھاوبەشی لێکۆڵینەوەکە بەڕێوە دەبەن. ھیوادارم بە زووترین کات لێکۆڵینەوەکان ئەنجامێکی دەبێت. لەبارەی پەیوەندی ئەو کەسە لە دەرەوەی وڵات، لەمبارەیەوەش چەند سەرەداوێک ھەیە. ئێستا کارەکانی دەزگای ھەواڵگری و تیمەکانی دیکەمان بەردەوامە. ئەنجامی کۆتایی دواتر ئاشکرا دەکەین".
ھاوکات ئەردۆغان لەبارەی بکوژەکەی باڵیۆزی رووسیا لە شاری ئەنقەرە، گوتیشی: "بە تەواوی دەرکەوتووە کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆیە، پێویست ناکات ئەمە بشاردرێتەوە. ئەمەش لە شوێنی پێگەیشتنییەوە تا گشت پەیوەندییەکانی دیکەی بە ئاشکرای دەرکەوتووە".