Mazın Asad
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
بانا ئەلعابدی تەمەن حەوت ساڵ کە لەگەڵ دایکی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگی کۆکوژییەکانی شاری حەلەبیان بە جیھان گەیاند، گوتی: "لەکاتی گواستنەوەمان دایکم ھۆشداری دا پێم کە وشیار بن. لەچکم خستە سەرم و خۆم حەشار دا. کەس منی نەناسیەوە".
بانا دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە لایەن سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لێکرا، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
لەبارەی رووداوەکانی رۆژھەڵاتی حەلەبەوە، بانا رایگەیاند بەردەوام لە ژێر بۆردوومانەکاندا بوون کە بەھۆیەوە خانوویان رووخابوو.
بانا گوتیشی: "زۆر لە مردن دەترسام. لە خەوندا ھەمیشە مردنی خۆم دەبینی".
روونیشی کردەوە کە لە کاتی گەمارۆکاندا تەنھا برنج و مەعکەرۆنایان دەخوارد و گوتیشی: "ھەمیشە دڵمان مێوەی دەویست".
ئەو منداڵەی حەلەب گوتیشی: "لەکاتی گواستنەوەمان دایکم ھۆشداری دا پێم کە وشیار بن. لەچکم خستە سەرم و خۆم حەشار دا. کەس منی نەناسیەوە".
بانا خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ مێوانداریکردنیان لە لایەن ئەردۆغانەوە دەربڕی و بەو ھۆیەوە ستایشی گەلی تورکیای کرد.
گوتیشی: "دەمەوێت بۆ حەلەب بگەڕێمەوە و لەوێدا بخوێنم. دەمەوێت ببم بە ماموستا و منداڵەکان فێری خوێندن بکەم، بەڵام لەوێدا قوتابخانە نەماوە".