Mümin Altaş
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "سوورین له‌سه‌ر پشتیوانی گه‌ل و دەوڵەتی سوودانی برا لە قۆناغی سەختدا و له ئاینده‌شدا درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان، عەبدولفەتاح بورهان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی ساز کرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکدا، ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لەو کۆبوونەوانەی ئەمڕۆ ئەنجامیان داون هەموو رەهەندەکانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کردووە، ئەوەشی خستەڕوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا پرۆسەیەکی گۆڕانکاری گشتگیر و گرنگ لە سوودان روویداوە.
سەرکۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوەیش کرد کە بورهان لە سەردەمێکی هەستیاردا بەرپرسیارێتیەکی قورسی گرتووەتە ئەستۆ و، رایگەیاند: "سوورین له‌سه‌ر پشتیوانی گه‌ل و دەوڵەتی سوودانی برا لە قۆناغی سەختدا و له ئاینده‌دا درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كان بده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان باسی لەوەشکرد کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ بورهان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە لەبارەی بابەتە دووقۆڵی و هەرێمییەکان.