Enes Kaplan
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە نێوان تورکیا و سوداندا شەش رێککەوتننامە لە ژمارهیهك بواری جیاوازدا واژوو کرا.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکان بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەریی سودان، عەبدولفەتاح بورهان کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، رێوڕەسمی واژوو کردنی رێککەوتننامەکان دەستی پێ کرد.
بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و بورهان رێککەوتننامەکانی نێوان هەردوو وڵات واژووکران.
لەو چوارچێوەیەشدا رێککەوتنی، یاداشتنامەی هاریکاری لەبواری وزەی نوێبووهوه، یاداشتنامە لە بارەی هاریکاری ئابووریی و دارایی، رێککەوتنی هاریکاری دارایی سەربازیی و پرۆتۆکۆلی جێبەجێکردنی هاوکاریی نهختینه، رێککەوتنی هاریکاری لە نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و ئاژانسی هەواڵی سودان واژووکران.
هاوکات راگەیاندراوی هاوبەش لەبارەی سەردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەری سودان، عەبدولفەتاح بورهان لە رۆژانی ١٢-١٣ی ئابی ٢٠٢١ بۆ کۆماری تورکیا لە نێوان ئەردۆغان و بورهان دا واژووکرا.