Abdullah Shukur
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ موختاران کۆبووە و بەربانگی کردەوە.
ئەردۆغان پێش بەربانگ وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "چۆن دەبێت کەسێک سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵات بێت و سەردانی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی لە نەخۆشخانە بکات. چۆن دەبێت سەردانی ئەندامی رێکخراوی دھکپ-ج بکەیت. من ئیتر باوەڕم وایە گەلەکەم وانەی پێویست بەوانە دەدات".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەوەو پێش گوتەی "خوێن پیسی" بۆ پەرلەمانتارانی ئەڵمانی بە رەگەز تورک بەکارھێنابوو کە دەنگی بەڵێیان بۆ پرۆژە یاسای رووداوەکانی ئەرمینیا لە ساڵی ١٩١٥ دابوو، و لەم بارەیەوە روونکردنەوەیەکی بۆ ئەم گوتەیەی خۆی دا و گوتی: "من کە گوتوومە "خوێن پیس" بەھیچ شێوەیەک بە مەبەستی بایولۆژی یان رەگەزپەرستی بەکارم نەھێناوە. لە کولتووری ئێمە مانای "خوێن پیس" پەیوەندی بە کەسایەتی ھەیە و بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی خراپ بەرامبەر گەل و نەتەوەکەی دەکات".