Güç Gönel
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگەیاند "نە لەگەڵ ئەمریکا، نە لەگەڵ ئەورووپا، نە لەگەڵ رووسیا، نە لەگەڵ چین و نە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە کێشەیەکی تایبەت و چارەسەرنەکراومان نییە".
ئەردۆغان لە کۆشکی واحدەدینەوە لە رێگەی پەخشی راستەوخۆوە بەشداری کرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی سیتی پاس-ی گۆلباشی لە ئەنقەرە و، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند ''زۆر هەوڵماندا ئەم شارە (ئەنقەرە) دیمەنی پایتەختێکی راستەقینە هەبێت''.
ئەردۆغان باسی لە عەقڵیەتە کرد کە رووبەڕووی بوونەتەوە و، رایگەیاند "باس لە عەقڵیەتێکی بەدبەخت دەکەین کە دڵی لای وڵات و گەل نەماوە بە شێوەیەک کە تەنانەت دڵخۆشنییە بەو غازە سروشتیەشی لە دەریای رەش دۆزیومانەتەوە".
گوتیشی: ''سەرەڕای ئەو بێ ئاگاییەی هەیە لەبارەی گەورەبوونی وڵاتەکەمان، توانای گەلەکەمان و مەزنی خەڵکەکەکان، تورکیا دەگات بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣".
هەروەها گوتی: "پشت بە خوا دوو ساڵی دیکە دەبینن لە شارۆچکەی سۆغوت کانی زێر دەردەهێنین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی کرد لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا و، رایگەیاند "نە لەگەڵ ئەمریکا، نە لەگەڵ ئەورووپا، نە لەگەڵ رووسیا، نە لەگەڵ چین و نە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە کێشەیەکی تایبەت و چارەسەرنەکراومان نییە".
گوتیشی: "بە مەرجی رێزگرتن لە سەروەری، ماف، دادپەروەری و تواناکانمان ئامادەین گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ هەر کەسێکدا بکەین".
ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکانی چاکسازی حکوومەتەکەی کرد و، رایگەیاند "وەک بەڵێنمانداوە بە گەلەکەمان، پشتیوان بەخوا ساڵی ٢٠٢١ ساڵی دیموکراسیی و چاکسازیی ئابووریی دەبێت''.
گوتیشی: "ئامانجمانە پابەندی تورکیا بە وڵاتانی دەرەوە بە رێژەیەکی بەرچاو کەم بکەینەوە. هەوڵدەدەین نەک تەنها سەرچاوە هایدرۆکاربۆنییەکان، بەڵکو هەموو سامانە سروشتییەکانی وڵاتەکەمان بخەینە کار".
هەروەها رایگەیاند: "رێگە بە هیچ کەسێک نادەین لە هیچ روویەکەوە ببێتە رێگر لەبەردەم داواکەمان بۆ بنیاتنانی تورکیایەکی مەزن و بەهێز".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتێکدا لە زۆر وڵاتدا ئابووریی گەیشتووەتە خاڵی وەستان، ئێمە هەموو رۆژێک لە جۆشوخرۆشی بەدەستهێنانی دامەزراوەیەکی نوێ و بەرهەمێکی نوێ بۆ وڵاتەکەمانين و، رایگەیاند ''گرنگیی تایبەت دەدەین بە ماددەی بۆر کە یەکێکە لە ستراتیجیترین سەرچاوەکانی ژێرزەوی وڵاتەکەمان".
گوتیشی: "تەنها لە ماوەی چوار ساڵدا ٤،٤ ملیۆن مەتر کاری هەڵکەندن ئەنجامدراوە و لەم بوارەدا ژمارەی پێوانەیی مێژووییمان تۆمار کردوە".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی لەوە کرد کە پلانیان وایە بەکارهێنانی کانزای بۆر فراوانتر بکەن ، رایگەیاند: "لە ساڵی ١٩٣٥ کە بەڕێوبەرایەتی گشتی گەڕان و پشکنینی کانەکان دامەزراوە تا ساڵی ٢٠٠٣ واتە لە نزیکەی ٧٠ ساڵدا تەنها سێ ملیۆن مەتر کاری هەڵکەندن ئەنجامدراوە، بەڵام هەمان بەڕێوبەرایەتی لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا نزیکەی ٧،٥ ملیۆن مەتر کاری هەڵکەندنئ ئەنجامداوە".
گوتیشی: ''بەرهەمی بۆر کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا لە وڵاتەکەماندا ٤٣٦ هەزار تۆن بوو، ئەمساڵ تا مانگی کانوونی یەکەم نزیکەی ١،٦ ملیۆن تۆن بوو''.
هەروەها ئەردۆغان رایگەیاند: "پلانمان وایە ئەو ماددەی لیسیۆمەی کە لە دروستکردنی پاتری ئۆتۆمبێلەکانی "گروپی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی تورکیا"، بەکاردەهێندرێت لە کانی ئێتی دەربهێندرێت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لە وزەی ئەتۆمییەوە تا وێستگەی هایدرۆئەليکتریک، لە چالاکییەکانی گەڕان و بەکاربردنی کانزاوە تا وەبەرهێنانەکانی دیکەمان کە توانای وڵاتەکەمان بەگەڕ دەخەن کەوتوونەتە بەر هێرشی رێکخراوەیی و، گوتی: "رێگە نادەین کەسانێکی تێکدەر لە ژێر دەمامکی ژینگەپارێزەوە ببنە ئاستەنگ لەبەردەم پڕۆژەکانمان لە بواری وزە کە سوود بە تورکیا و ٨٣ ملیۆن هاووڵاتییمان دەگەیەنن".