Mehmet Tosun
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بە پێناسی خاوەنپێداویستی تایبەتی بەتوانا بۆ ساڵی ٢٠٣٠، ئامانجمانە توانای کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکەینەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی "دامەزراندنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە فەرمانگە حکوومییەکاندا" گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە تێڕوانینی "مرۆڤ بژییەنە تا دەوڵەت بژی" یەکێکە لە هێماکانی "دەوڵەتی کۆمەڵایەتیی".
سەرکۆماری تورکیا باسی لە پلانی حکوومەت بۆ خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد و گوتی: "بە پێناسی خاوەنپێداویستی تایبەتی بەتوانا بۆ ساڵی ٢٠٣٠، ئامانجمانە توانای کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکەینەوە".
ئەردۆغان هەروەها جەختیشی لە بەرەوپێشچوونی ئابووری تورکیا کردووە و گوتی: "هەموو ئەو کۆتانەی وڵاتەکەمانیان پێوەند کردووە، وەک سوو، ناجێگیری بەهای دراو و هەڵئاوسان، تێکدەشکێنین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی هەنگاوەکانی حکوومەتیش بۆ بەرەپێشچوونی بواری ئابووریی رایگەیاند "بەشێوەیەکی بەرچاو مشتومڕەکان لەسەر پرسی سوو، کەم بوونەتەوە، بەهەمان شێوە بەهای دراو جێگیر بووە. لەئێستاشدا کار لەسەر ئەوە دەکەین کە رێژەی هەڵئاوسان بۆ ژمارەی یەک خانەیی کەم بکەینەوە".