Sangar Hamad Azeez,1 23
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
نیویۆرک - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە کاتێکدا کە خراپەکاری باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە، ئەمریکای هاوپەیمانمان بەو هەنگاوە تاکلایەنانە لە دژی تورکیا تەنیا زیان بە خودی خۆی و ئاسایشی خۆی دەگەیەنێت. بەر لەوەی زۆر درەنگ بکەوێت دەبێت ئەمریکا ئەو بیرکردنەوە هەڵانە بەلاوە نێت و ئەوەش قبوڵ بکات کە تورکیا هەمووکات جێگرەوەی هەیە. ئەگەر واز لەو رەفتارە ناشیرین و بێڕێزیانەی نەهێنێت ئەوا ئێمە ناچار دەبین بەدوای دۆستی نوێ‌دا بگەڕێین".
سەرکۆمار ئەردۆغان لە گوتارێکدا کە بۆ بەشی ئینگلیزی رۆژنامەی (New York Times)ی ئەمریکی نووسیویەتی بە بەناونیشانی "تورکیا چۆن لە قەیرانەکەی ئەمریکا دەڕوانێت؟" هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستای وڵاتەکەی کردووە.
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەمریکا وێڕای ئەوەی هاوپەیمانی ٦٠ ساڵەی تورکیایە کەچی لە سەردەمی جەنگی سارد و دواتردا بەردەوام ئەستەنگی خستووەتە بەردەم هاوپەیمانییەتییەکەی و دەڵێت: "تورکیا لە درێرزەمانەوە کەی پێویست بووبێت یارمەتی ئەمریکای داوە. لە کۆریا سەربازەکانمان بەیەکەوە بوون. دوای پەلامارە تیررۆیستییەکەی ١١ی ئەیلوول وەک بەدەمەوەهاتنێکی هاوپەیمانییەکەمان لە ناتۆ بە مەبەستی بەجێگەیاندنی ئەرک بەیەکەوە سەربازمان نارد بۆ ئەفغانستان".
سەرکۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا جەختی لەوە کردەووەتەوە کە ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی گەلی تورکیا تێناگات و رێزی ناگرێت.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌مساڵانه‌ی دواییدا هاوبه‌شێتی هه‌ردوو وڵات له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به لێكتێنه‌گه‌یشتن تاقیكراوه‌ته‌وه، نووسیوویەتی: "به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كانمان بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یله بێسوود بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌یسه‌لمێنێت كه ده‌ست ده‌كات به رێزگرتن له سه‌ره‌وه‌ری توركیا و له‌و مه‌ترسیانه تێنه‌گه‌یشتبێت كه رووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌مان بوونه‌ته‌وه ئه‌وا له‌وانه‌یه مه‌ترسی بكه‌وێته سه‌ر هاوبهشیەتیمان".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵا له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ وەبیرهێناوەتهوه كه سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و رێكخراوه، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له په‌نسیلڤانیا له ئه‌مریكا ده‌ژی و له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه و دواتری نووسیوویەتی: "فهتۆچییهكان له دژی حكوومه‌ت هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌كی خوێناویان دا. ئه‌و شه‌وه ملیۆنان هاووڵاتیی به هه‌ستی شه‌یدابوون بۆ نیشتمان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان كه بێگومان ئه‌مریكییه‌كان له پیارڵ هاربۆر و هێرشه‌كانی ١١ی ئهیلوول به‌و جۆش و خرۆشه‌وه نه‌بوون. ٢٥١ هاووڵاتیی بێتاوانی وڵاته‌كه‌م له پێناو ئازادیی وڵاته‌كه‌مان به قورسترین شێوه باجی ئه‌وه‌یان دا كه هاوڕێی ئازیزم ئه‌رۆڵ ئۆلچهك كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ بوو هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ به‌ڕێوه ده‌بردم و عه‌بدوڵڵا ته‌یب ئۆلچهكی كوڕیشی له نێو ئه‌و قوربانیانه دابوون. ئه‌گه‌ر له دوای من و خێزانه‌كه‌م ئه‌و كوشتاره سهركهوتووبووایه منیش یه‌كێك ده‌بووم له‌وان (له قوربانیان). گه‌لی تورك داوای له ئه‌مریكا كرد به زمانێكی روون ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه بكات و پشتگیری خۆی بۆ حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیا ده‌رببڕێت. به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی نه‌كرد. خۆی له‌وه به دوورگرت كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه. له بری پشتگیریكردنی دیموكراسییه‌تی توركیا به‌رپرسانی ئه‌مریكا به زمانێكی هه‌ستیارانه‌وه داوایانكرد 'له توركیا سه‌قامگیری، ئاشتی و به‌رده‌وامی' هه‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌س نه‌بێت هه‌روه‌ها هیچ بهرهوپێشچوونێكیش رووینه‌دا له رێككه‌وتنی دوو لایه‌نه بۆ داواكردنی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن".
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوە كه یه‌كێكی دیكه له وخاڵانهی ئه‌وانی له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا بێهوا كردووه پشتیوانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، نووسیوویه‌تی: "به‌پێی خه‌مڵاندنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا، له‌مساڵانه‌ی دواییدا ئیداره‌ی واشنتۆن بۆ پڕچه‌ككردنی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر و دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی باری به‌كارهێناوه. حكوومه‌ته‌كه‌م به‌رده‌وام نیگه‌رانی ئێمه‌ی بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكی دووپاتكردووەته‌وه له بڕیاری مه‌شق و راهێنان و پڕچه‌ككردنی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانمان. به‌داخه‌وه گوێیان به قسه‌كانمان نه‌دا و له كۆتاییدا چه‌كی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر گه‌لی سڤیلمان و بۆ كردنه ئامانجی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له توركیا و سووریا و عێراق به‌كارهێندرا".
- "هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان"
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان جهختیكردهووەتەوە کە له‌م رۆژانه‌ی دوایی به‌بیانووی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیی ئه‌مریكی، ئه‌ندریو برونسن به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه، ئه‌مریكا چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه بۆ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له توركیا و نووسیوویەتی "سه‌رباری ئه‌وه‌ی له چه‌ندین دیدار و کۆبوونەوە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپم ئاگاداركردووه‌ته‌وه، له‌جێی رێزگرتن له قۆناغی یاسایی، دژی گه‌لێكی دۆستی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و سزای چه‌ندین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌مانی داوه. ئه‌مه مایەی قبوڵكردن نییه و هه‌ڵوێستێكی هەڵەیە و له‌كۆتاییدا زیان به دۆستایه‌تیی هه‌میشه‌ییمان ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی كه توركیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كان ناداته‌وه، بڕیارماندا سزای چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكا بده‌ین. ئێمه هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما ده‌مێنینه‌وه. هه‌وڵدان بۆ فشارخستنە سەر حكوومه‌ته‌كه‌م بۆ ده‌ستوه‌ردانه قۆناغی یاسایی، له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و به‌ها دیموكراسییهكانمان یەکناگرێتەوە".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "توركیا كاتی دیاریكرد و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا گوێی لێنه‌گرێت، جارێكی تر ناوكی خۆی ده‌بڕێت. سه‌رباری ناره‌زاییه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ساڵانی 1970كاندا توركیا به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له كۆمه‌ڵكوژیی توركه‌كان له قوبرس، چووه دوورگه‌كه. به‌م دواییه‌ش دوای نزیكبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی له سنووری ناتۆ، توركیا چووه باكووری سووریا و یه‌په‌گه‌ی له عه‌فرین دەرکرد. وه‌ك له‌م دۆخانه‌دا ده‌بینرێت، هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان".
لە کۆتاییدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نووسیوویەتی: "لە کاتێکدا کە خراپەکاری باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە، ئەمریکای هاوپەیمانمان بەو هەنگاوە تاکلایەنانە لە دژی تورکیا تەنیا زیان بە خودی خۆی و ئاسایشی خۆی دەگەیەنێت. بەر لەوەی زۆر درەنگ بکەوێت دەبێت ئەمریکا ئەو بیرکردنەوە هەڵانە بەلاوە نێت و ئەوەش قبوڵ بکات کە تورکیا هەمووکات جێگرەوەی هەیە. ئەگەر واز لەو رەفتارە ناشیرین و بێڕێزیانەی نەهێنێت ئەوا ئێمە ناچار دەبین بەدوای دۆستی نوێ‌دا بگەڕێین".