Mazın Asad
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
بە سەرپەرشتی فێدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا و وەقفی یەکێتی یانەکان، بە مەبەستی نیشاندانی ھەڵوێستی ھاوبەش دژی ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی تورکیا و پشتگیریکردنی گەل، لە ژێرچاودێری سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە "یاری رێزگرتن لە شەھیدەکان" بەیەک گەیشتن..
دەستپێکی یارییەکە بە لێدانی تۆپ لە لایەن ئەردۆغانەوە دەستی پێکرد کە گشت سەرۆک یانە پلە یەکەکانی تورکیا بەشدار بوون.
ھاوکات لە یارییەکەدا خانەوادەی شەھیدان، سەرباز، پۆلیس، ھونەرمەند، نوێنەرانی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بازرگانان ئامادەیی بینی یارییەکە بوون.