Hemn Osman
10 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2015
سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ بەكاتی هەولێر، سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی هەدەپەدا كۆدەبێتەوە.
شاندی هەدەپە پێكدێت لە هەریەك لە هاوسەرۆكی هەدەپە فیگەن یوكسێكداغ، پەرلەمانتاران لەیلا زانا، دەنگیر میر مەهمەت فرات، عوسمان بایدەمیر و نەزمی گیور.
هەروەها بڕیارە بارزانی لەگەڵ نوێنەری پارتەكانی دیكەی كوردی لە توركیا كۆبێتەوە.
بڕیاریشە یەكەم دیداری ئەمڕۆی بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا عیسمەت یڵمازدا بێت.