Mazın Asad
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
پەرلەمانتاری سێرتی ھەدەپە بەسیمە کۆنجا ئەندامێتی پەرلەمانی لێ سەنرایەوە.
پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی بریکاری سەرۆک پەرلەمان، عایشە نور باخچەکاپڵی کۆبووەوە.
باخچەکاپڵی بەپێی ماددەی ٨٤ی دەستووری تورکیا، بڕیاری دادگا لەسەر کونجا خوێندەوە کە لە لایەن سەرۆکایەتی وەزیران داوا کراوە.
لە داواکارییەکەی سەرۆکایەتی وەزیران، بڕیاری دادگا سەبارەت بە تاوانی کۆنجا بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی وەبیرھێنرایەوە.
بەم پێیەش بەپێی ماددەکانی دەستووری تورکیا، داوای وەرگرتنەوەی ئەندامێتی پەرلەمان لە بەسیمە کۆنجا کرا.
باخچەکاپڵی بە پشت بەستن بە ماددەی ٧٦ و ٨٤ی دەستووری تورکیا، بڕیاری دا بە سەندنەوەی ئەندامێتی پەرلەمان لە کۆنجا.