Kerem Kocalar,Hemın Othman Mohammed
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2017
عه‌نتاب - AA
ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵ كه به هۆی شوێنه مێژوویی و به‌هاكانیه‌وه رۆژ له دوای رۆژ ده‌بێته جێی سه‌رنج، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی پشووی جه‌ژنی قورباندا ده‌بنه خاڵی سه‌ردانی گه‌شتیاران له توركیا.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵ كه له ساڵانی رابردوودا به قۆناغێكی پڕ ئازاردا تێپه‌ڕیووه له سایه‌ی دۆخی ئاشتیی و ئارامیيهوه دووباره ده‌بوژێنه‌وه.
ناوچه‌كه كه له‌م دوواییانه‌دا بووه‌ته شوێنی سه‌ردانی گه‌شتیاران، به هۆی تایبهتمهندیيهكانی له ناوه‌ندی گه‌شتوگوزاری گرنگ به تایبه‌تی له عه‌نتاب و ئورفا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی 10 رۆژی پشووی جه‌ژنی قورباندا له توركیا، گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی بكه‌ن.