ئەنقەرە
دوای ئهنجامدانی ھێرشێك بۆ سەر كۆنسوڵی تورکیا لە موسڵ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا له لێدوانێکی چاپەمەنیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە بە جدی پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە لە سەر رووداو و هێرشهكانی ئەم داوییەی عێراق بهتایبهت هێرشكردنه سهر كۆنسوڵهكانی توركیا لهو وڵاته بکرێ و ئهنجامهدرانیان ئاشکرا بکرێن و پێویستە ھەر جۆرە رێوەشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی نوێنەر و باڵیۆزخانەکان له عێراق بگیرێتە بەر.
لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانە چاپەمەنییەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوێنێ ھێرش کراوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی كۆنسوڵی تورکیا لە موسڵ و خۆشبەختانە كۆنسوڵ و کارمەندانیسهر كۆنسوڵخانەی تورکیا بە سەلامەتی لەو ھەوڵە تیرۆریستییە رزگاریان بووە، لە ماوەی دوو ساڵە ئەمە جاری چوارەمە کە ھێرش دەکرێتە سەر كۆنسوڵ و کارمەندانی كۆنسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ.
لە لایەکی دیکەی بهیاننامهكهدا هاتووه كه باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و كونسوڵی توركیا له بەسرا لە ماوەی رابردوودا کراونەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی عێراق ھیچ یەک لە ئهنجامدهرانی ئهو ھێرشانەی ئاشکرا نەکردوون و ئەمەیش جێگای نیگەرانی ئێمەیە، بۆیە پێویستە کاربەدەستانی عێراق بە جدی ھەوڵ بۆ دۆزینەوەی بەرپرسانی ئەو کارە تیرۆریستییە بدەن.