Hamdi Çelikbaş
29 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٣ پله لەسەر پێوەری رێختەر، قەزای مادەن سەربە پارێزگای ئەلعەزیزی هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD)دا بڵاوکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٦:٤١ی ئەمڕۆ، بەگوڕی ٤،٣ پله روویداوە کە چەقەکەی شارۆچکەی مادەن بووە.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧،١٥ کیلۆمەتر توێکڵی زەوی روویداوە.