Yusuf Koyun
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئادانا شه‌ش له‌و نۆ كه‌سه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان بۆ دەکرا كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌یەکی تیرۆریستی‌دا دەستگیر کرابوون.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبارەکە له ئاماده‌كاریدا بووە ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له گه‌وره شاره‌كان ئەنجام بدات و به ٣٥ كلیۆ و ٦٥٠ گرام تی ئێن تییه‌وه قۆڵبه‌ست كرابوو.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه تیرۆری ئاسایشی گشتیی ئادانا ١٣ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر تیرۆریستی پەکەکە ب. ك.یان له نێو ئۆتۆمبێلدا له ناوچه‌ی ساریچام ده‌ستگیر كرد كه ٣٥ كلیۆ و ٦٥٠ گرام تی ئێن تی له‌نێو جانتاكه‌ی و له‌ژێر خاكدا شاردبۆوه و خانوویه‌كی له گه‌ڕه‌كی چامڵیبێل له ناوچه‌ی یوره‌غیر به كرێ گرتبوو، دانی به‌وه دا كه پێنج كه‌س له ماردین و باتمان كه چواریان هاووڵاتیی سوورین رۆڵیان هه‌بووه له‌وه‌ی ئه‌و له سووریاوه بێته ناو خاكی توركیا وله ئادانا بگیرسێته‌وه.
- ده‌ركه‌وتووه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هه‌بووه
دواتر ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌گه‌ڵ سێ تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیر كران كه یه‌كێكیان هاووڵاتی سووریه و ئه‌و سێ تۆمه‌تباره له ئادانا خانوویان بۆ دۆزیبۆوه و له په‌یوه‌ندیدان بوون له‌گه‌ڵی.
دوای راییكردنی كاره‌كانی تۆمه‌تباران له ئاسایش، داواكاری گشتی بڕیاری ئازادكردنی دوو له‌و ١٠ تۆمه‌تباره‌ی دا كه یه‌كێكیان شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله بوو كه ب. ك.ی تیادا ده‌ستگیر كرابوو.
دواتر دادگا بڕیاری دا ب. ك. و شه‌ش له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر بكات كه سێیان هاووڵاتی سوورین و تۆمه‌تبارێكیش به مه‌رجی دادوه‌ری ئازاد كرا.