Yusuf Aydın Deniz
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاندیده‌كانی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 31ی ئازاری 2019 له گشت شار و شارۆچكه‌كانی تورکیا ناساند
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم-ی وەک كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ ناساند.
ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا كاندیده‌كانی پارته‌كه‌ی ناساند كه به‌شێك له كاندیدانی سه‌ر به بازنه‌ی ئیستانبوڵ به‌مجۆره‌ن:
حه‌سه‌ن ته‌حسین ئوستا له گازی ئۆسمان پاشا، بونیامین ده‌میر له گونگۆره‌ن، ئۆزگول ئۆزكان یاڤوز له كادیكۆی، مه‌ولود ئۆزتهكین له كاغتهانه، ئه‌بوبه‌كر تاشیورهك له كارتاڵ و ته‌مه‌ل كارادهنیزیش له كوچوكچهكمهجه، مەسعوود ئونار بۆ شارۆچکەی چەتالجە، ئەحمەد پۆیراز بۆ چەکمەککۆی، مەھمەت تەوفیق گۆکسو بۆ ئەسانلار، عەزمی ئەکینجی بۆ ئەسانیورت، دەنیز کۆکەن بۆ ئەیوب سوڵتان، ئەرگون توران بۆ فاتیح، ئاتیلا ئایدنهر بۆ شارۆچکەی بایرام‌پاشا، موراد ئایدن بۆ بهیكۆز، موسته‌فا نه‌جاتی ئشك بۆ بهیلیكدوزو، حه‌یده‌ر عه‌لی یڵدز بۆ بێیئۆغڵو، مه‌ولود ئویساڵ بۆ بویوكچهكمهجه، ئاک پارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ، لوقمان چاغرجی بۆ شارۆچکەی باغجلار، ھاکان بەھادر بۆ باخچەلی ئێولار، محەمەد ئومور بۆ باکرکۆی، یاسین کارتئۆغڵو بۆ بەشاکشەھیر.
هاوكات ئاك پارتی ئۆزهلهم ڤوڕاڵ-ی بۆ شارۆچکەی ئادالار، ئه‌حمه‌د هاشم باڵتاجی بۆ ئارناڤوتكۆی، ئیسماعیل ئه‌رده‌م-ی بۆ ئاتاشه‌هیر، ئیبراهیم ئوڵوسۆی بۆ ئاڤجڵار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان كاندید كرد.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی جه‌هه‌په‌وه گوتی، "ئایا گەلەکەمان (جەھەپە) چۆن دەناسێت؟ بە ستەمکردنی قۆناغی تاک پارتی دەناسێت. بە پشتیوانیکردنی کودەتاچییەکان دەناسێت. بە پشتیوانیکردنی تیرۆریستانی سەر شەقام دەناسێت. بە دوژمنایەتیکردنی ئایین، رۆشنبیری و مێژووی خۆی دەناسێت. بە سکاڵاکردن لە دژی تورکیا لە دەرەوەی وڵات دەناسێت. بە سەرۆکێکی گشتییەوە دەناسێت کە تەنانەت دەترسێ لە خۆ کاندید کردن بۆ سەرۆکایەتی کۆماریش".
ناوبراو گوتیشی، "ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په ناوی خۆیشی بگۆڕێت، به‌رگی خۆیشی بگۆڕێت و قسه‌كانیشی بگۆڕێت، گه‌له‌كه‌مان بهدهنگیاندا ده‌یانناسنه‌وه".
ئه‌ردۆغان له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا باسی له دۆخی ئابووریی توركیا كرد و گوتی، "له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ستمانكردووه به بینینی نیشانه‌كانی قۆناغی هاوسه‌نگبوونه‌وه‌ی ئابووریمان. خوا یاربێت له هه‌نارده‌دا ژماره‌ی پێوانه‌یی 170 ملیار دۆلار ده‌شكێنین".