ئەنقەرە
وەزیری دادی توركیا كەنان ئیپەك رایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە مردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەكەن دوورن لە راستییەوە و ئاماژەی بەوەشكرد ئامانج لە درووستكردنی ئەم هەواڵانە روونبووەتەوە كە چییە.
ئیپەك لە روونكردنەوەیەكی نووسراودا رایگەیاندووە: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە ژمارەیەك ماڵپەڕ سەبارەت بە مردنی سەرۆكی حوكمدراوی پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ژمارەیەك هەواڵ بڵاوكرایەوە و ئەم هەواڵانە بۆ میدیاكانی كۆمەڵایەتیش گوازرانەوە و لەوێش بڵاوكرانەوە".
كەنان ئیپەك رایگەناندووە: "ئەو هەواڵانەی باس لە مردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەكەن دوورن لە راستییەوە. ئامانج لە درووستكردنی ئەم هەواڵانە روونبووەتەوە كە چییە''.