Mesut Varol,Sayim Harmancı,İbrahim Yaldız,Ahmet Okur
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
وان- AA
بەهۆی بەفربارین، رێگای ٨٢١ ناوچەی نیشتەجێبوونی سەربە پارێزگاکانی وان، هەکاری، بەدلیس و مووش داخران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شارەوانی وان، بەفربارین لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و بەهۆی بەفر و تەمەوە، رێگای ٣٧٢ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
هەر بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفر رێگای سەرەکی نێوان وان-باهچەسارای داخراوە و تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگاکان.
بەهەمان شێوە لە پارێزگای هەکاری، بەفربارین گرفتی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروستکردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئیدارەی تایبەتی پارێزگاکەوە وەرگیراون، رێگاکانی ناوەندی هەکاری، ٢٢ گوند و ٥٢ کێڵگە داخراون.
تیمەکانی شارەوانی بۆ کردنەوەی رێگاکان کارەکانیان بەردەوامە و هاووڵاتییانیش خەریکی راماڵینی بەفری بەردەم ماڵ و شوێنکارەکانیانن.
رەوشەکە لە پارێزگای مووش-یش بە هەمان شێوەیە و رێگای ١٥١ گوند داخراوە.
تیمەکانی شارەوانیش لەئێستادا، سەرقاڵی کردنەوەی رێگای گوندەکانن.
لە پارێزگای بەدلیس-یش بەهۆی بەفربارینەوە، رێگای ٢٢٤ گوند داخراون.
تیمەکانی شارەوانی لە شەوی رابردووەوە، دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کردووە.