ئەنقەرە
وەزیری دادی توركیا بەكر بۆزداغ لە بارەی لێدوانی لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارانی توركیا ئاشكرایكرد كە ئەركی سەرەكی لێژنەی باڵای دادوەر و داواكاران پاراستنی سەربەخۆیی دادوەری و بێ لایەنی دادوەرییە، مافی ئەوەی نییە لە بارەی رەتكردنەوەی سكاڵاكان، گۆڕینی پەیڕەونامە ناوخۆییەكان، سەربەخۆیی دادوەری، جیابوونی دەسەڵات و دەستووری بنەڕەتییەوە لێدوان بدا.
بەكر بۆزداغ لە راگەیەنراوێكدا بە پێویستی زانیوە لە بارەی لێدوانەكەی دوێنێی لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارەكان لێدوانێك ئاراستەی رای گشتی بكا. سەعدوڵلا ئەرگین بۆ ماوەی ٤ ساڵ و نیو وەزیری داد و سەرۆكی لێّژنەی باڵای دادوەر و داواكاران بووە و بە سەركەوتوویی ئەركی خۆی جێبەجێكردووە، لە دوای ساتەكانی ئەو پۆستەیەدا ئەرگین كۆبوونەوەی ساز كردووە، بۆیە دەركردنی لێدوان و راگەیەنراو بەبێ ئاگاداری ئەو كارێكی نایاساییە و جێگای دڵگرانی ئێمەیە.
بەكر بۆزداغ ئاماژەی بەوە كردووە كە بە پێی مادەی ٦ی پەیڕەونامەی ناوخۆیی، لێژنەی باڵای دادوەر و داواكاران بۆی نییە ھیچ جۆرە راگەیەنراو یان لێدوانێك بڵاو بكاتەوە. بڵاوكردنەوەی راگەیەنراو یان لێدوان ئەركی سەرۆكی ئەو لێّژنەیەیە، ھیچ كەس یا ھیچ ئۆرگانێك ناتوانێ دەسەڵاتێك بەكار بھێنێ كە بە پێی یاسا ئەو دەسەڵاتەی پێ نەدرابێ.