تاران
سەرۆكی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەكبەر ساڵحی گوتی: "ئێران بە ھیچ شێوەیەك دەستبەرداری پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی نابێ و سەرقاڵی دروستكردنی جۆرێكی نوێی سەنتەرفیوجە."
بە پێی ھەواڵێكی ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، لە ئێران ١٩ ھەزار سەنتەرفیوج ھەیە، ئێران سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ دروستكردنی جۆرێكی نوێی سەنتەرفیوجە و دوای كۆتاییھاتنی ئامادەكاری دەست بە دروستكردنی سەنتەرفیوجە نوێكە دەكرێ.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەی ساڵحیدا ئاماژە بەوە كراوە ئێران ھەمووی پرۆسەكانی دۆزینەوە و گۆڕینی سووتەمەنی تا دەگاتە وەبەرھێنانی یورانیۆمی تێپەڕاندووە و لەو بوارەدا خاوەن ئەزموونە، ئەوەی لەمەودوا بۆ ئێران گرنگە بەرزكردنەوەی چەندوچۆنی یان كوالیتی بەرھەمەكانە.