Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
واشنتۆن -
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بونیامین ناتەنیاهۆ کۆبووەوە.
دوا کۆبوونەوەش لە نوسینگەی (Oval ) لە کۆشکی سپی ترەمپ و تەنیاهۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد.
ترەمپ سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل گوتی : "تاوەکو ئەمڕۆ هەموو سەرۆکەکان کە دەهاتنە دەسەڵات باسیان لەو بابەتە دەکرد، لە هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەو بابەتەیان دەوروژاند، بەڵام ئێمە بە كرده‌یی هەنگاومان نا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد هیچ کاتێک به ئه‌ندازه‌ی ئێستا پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل نزیک نەبووە و گوتی: "لە وادەیەکی نزیکدا لە بوارەکانی ئابوری، سەربازی و بازرگانی گرێبەستی گرنگ واژوو دەکەین".
سەبارەت بە ئامادەبوونی لە رێورەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس ترەمپ گوتی: "ئەگەر ئەوکات دەرفەتم هەبوو بەشداربم ، بەشدار دەبم".
لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا كه ئیسرائیل دووچاری بۆته‌وه ئێرانه په‌یوه‌ندیدار به هاوسه‌نگییه‌كان له ناوچه‌كه. گوتی: "گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا كه هه‌م ئه‌مریكا هه‌م ئیسرائیل و هه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووچاری بوونه‌ته‌وه ئێرانه. ئێران واز له حه‌زی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ناهێنێت. له هه‌موو جێیه‌ك ته‌نانه‌ت له سنووره‌كانی خۆشمان كرده‌ی هێرشكارانه ئه‌نجام ده‌دات. ده‌بێت ئێران رابوه‌ستێندرێت".