Ahmet Sertan Usul
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١١٧ هەزار و ١٢١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٣٢٥ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٨٦ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١١٧ هەزار و ١٢١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٣٢٥ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٨٦ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٤٩ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٢٠٩ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٤٩٦ هەزار و ٨٣٣ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣١ مليۆن و ٨٦٦ هەزار و ٨٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٦٠٩ هەزار و ٣٥٩ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٧ هەزار و ٧٣٨ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ١٩٣ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٦ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٧،٩ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.