Burcu Çalık Göçümlü
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٣ ھەزار و ٤٢٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٩١ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی پەیوندیدار بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٣ ھەزار و ٤٢٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٩١ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
راشگەیەندرا کە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٦٩٩ کەس، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٥٧٣ تووشبووی دیکە، کۆی ئەوانەی کە لەم ڤایرۆسەدا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣١٣ ھەزار و ٩٣ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەمبارەیەوە لە تویتەر نووسیوویەتی : "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە بەردەوام لە زیادبووندایە".