Sarp Özer
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
قه‌یسه‌ری – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "هێنان، تاقیكردنه‌وه و كۆنتڕۆڵی (سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی و ئاسمانی S400) به‌و واتایه نایه‌ت كه توركیا له ناتۆ دوور ده‌كه‌وێته‌وه".
خولوسی ئاكار له میانی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می لقی قه‌یسه‌ری ئاك پارتییدا كه له یاریگای قادر هاس به‌ڕێوه‌چوو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئاكار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێنان و كۆنتڕۆڵكردن و ئاماده‌كارییه‌كانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی و ئاسمانی S400 به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ داندراوه به‌رده‌وامه، گوتی: "هێنان، تاقیكردنه‌وه و كۆنتڕۆڵی (سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی و ئاسمانی S400) به‌و واتایه نایه‌ت كه توركیا له ناتۆ دوور ده‌كه‌وێته‌وه".
سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیاش، وه‌زیری به‌رگریی توركیا گوتيشی: "ده‌بێت لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌وه تێبگه‌ن ئاشتی و سه‌قامگیری یه‌كجاره‌كی ئه‌و كاته له ناوچه‌كه به‌دی دێت كه ئه‌رمینیا له‌و خاكه‌ی ئازه‌ربایجان بكشێته‌وه كه داگیری كردووه".