Muhammed Boztepe
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له میانی ئه‌نجامدانی ٣٣ ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له مانگی رابردوودا، ٦٨ تیرۆریست له چالاكی خراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوته‌بێژی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت، عه‌قید شه‌بنه‌م ئاكتۆپ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شەبنەم ئاكتۆپ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای توركیا به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتییان پێداگیرانه به‌رده‌وامه له هه‌ڵمه‌ت و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆسه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سه‌روویانه‌وه په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده، فه‌تۆ و داعش له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گوتوویه‌تی "له‌و میانه‌یه‌دا له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له ئه‌نجامی ٣٣ ئۆپه‌راسیۆندا، ٦٨ تیرۆریست له چالاكی خراون".
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بەرگریی تورکیا سه‌رنجیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له نزیكه‌وه چاودێری رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان ده‌كه‌ن له‌نێوان حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شنگال.
شەبنەم ئاكتۆپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی یەک مانگی رابردوودا، پێنج هه‌زار و ٧٥٣ كه‌س كه ویستوویانه به رێگای نایاسایی بێنه ناو خاكی توركیاوه قۆڵبه‌ست كراون و گوتی: "٣٤ هه‌زار و ٢٦٤ كه‌سیش رێگه‌یان لێ گیراوه بپه‌ڕنه‌وه ئه‌ودیووی سنوور و ٣٩ ئه‌ندامی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ستگیركراون كه ٢٤یان ئه‌ندامی فه‌تۆ بوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر چالاكییه‌كانی سوپای توركیا له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه له تیرۆریستان پاككراونه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه دراوه كه ٢٠٢ تیرۆریست له چالاكی خراون كه هه‌وڵیانداوه له رێگای دزه‌كردن و هێرشكردنه‌وه ئاسایشی ئه‌م ناوچانه تێك بده‌ن و له‌و ٢٠٢ تیرۆریستهیش، ٢٩یان ئه‌ندامی داعش بوون. باس لهوهشكراوه كه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه له مین و بۆمبه چێندراوه‌كان.
باس لهوهشكراوه كه پلان بۆ ئه‌وه داندراوه یه‌كه‌مین چالاكییه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی A400M ی له ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌ی دووه‌می چاودێری فڕۆكه‌وانی له قه‌یسه‌ری ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: "له میانی ئه‌نجامدانی ٣٣ ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له یەک مانگی رابردوودا، ٦٨ تیرۆریست له چالاكی خراون".