Sevil Çelik
18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگەیاند: "کارەکانی ھەڵکەندن بۆ ھێڵی میترۆی گەیرەتتەپە-فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ خێراترین پرۆژەی ولاتەکەمانە کە بەڕیوەدەچێت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتی: "ئەم ھێڵی میترۆیە کە ناونیشانی یەکەم خێراترین میتری ھەیە لە وڵاتەکەماندا، مەودای نێوان فرۆکەخانە و گایرەتتەپە دەکات بە ٣٥ خولەک".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "دڵنیاین ئەوانەی دژی کەناڵی ئیستانبوڵن لە راستیدا بچووکترین زانیاری یان بۆچوونیان لەبارەی ئەو پرۆژەیەوە نییە".
ئەردۆغان رایگەیاند: "سبەی لە ئەڵمانیام. کاک کەمال رەنگە ئەوەش نەبینیت. بیبینیت و نەیبینیت لەوێین".