Hayati Akçay
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2021
ئۆردو – AA
دوای ئه‌وه‌ی بارانێكی به‌خوڕ ئێواره‌ی دوێنێ شارۆچكه‌ی فاستا-ی له پارێزگای ئۆردو گرته‌وه، ٧٨١ كرێكاری كشتوكاڵی ره‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو كران.
پارێزگاری ئۆردو، تونجای سۆنه‌ل ئه‌و ناوچانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌هۆی بارانه‌كه‌وه زیانیان پێ گه‌یشتووه و زانیاریی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرت.
تونجای سۆنه‌ل له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، دوای بارانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ نه‌گات، ٧٨١ كرێكاری كشتوكاڵی كه سه‌رقاڵی لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی بندوق بوون، ره‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو كردووه.