Sarp Özer
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی رایگه‌یاند کە سیستەمێكی نوێی چه‌كیان به‌رهه‌مهێناوه كه توانای سوپای توركیا بەزرتر ده‌كاتەوە.
چه‌كه‌كه رۆكێتێكی 105 ملیمییه كه به‌توانای ناوخۆیی توركیا دروستكراوه و ناوی "Boran"ی لێنراوه و به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكراوه‌ته‌وه. چه‌كه‌كه به‌جۆرێكه ده‌كرێت به هێلیكۆپته‌ر بگوازرێته‌وه و بڕیاره له‌سه‌ری ساڵه‌وه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی بكرێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت "Boran"توانای سوپای توركیا به‌ڕێژه‌یه‌كی باش به‌رزبكاته‌وه و ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دووریی 17 كیلۆمه‌تر هه‌بێت.
كێشی چه‌كه‌كه هه‌زارو 720 كیلۆگرامه و ده‌توانرێت به هێلیكۆپته‌ری جۆری سیكۆرسكی بگوازرێته‌وه.