Ömer Ürer,İsa Keleş
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
دوزجە - AA
بەشێکی ئەو ئاگرەی کە لە کارگەیەکی دروستکردنی مۆبیلیات لەشاری دوزجەی تورکیا کەوتبووەوە، کۆنترۆڵکرا و کارەکانی کوژاندنەوە و ساردکردنەوەش درێژەی ھەیە.
بە ھۆکارێکی نەزاندراو، ئاگر لە شوێنی کۆگاکردنی کارگەیەکی دروستکردنی مۆبیلیات لە ناوچەی قایناشلی، کەوتەوە. دواتریش ئاگرەکە بە شێوەیەکی خێرا پەڕیوە بۆ بەشی دروستکردن و گواستنەوەی کارگەکە.
دوای بە دوای رووداوەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە دوزجە، بۆلو، کۆجایلی و ساکاریا گەیشتنە ناوچەکە و تیمەکانی ئافاد و خۆبەخشانیش ھاوکارن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا.
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکە دوو کەس بە سووکی برینداربوون و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کران. ٢٠ کەسیش کە بەھۆی دووکەڵێکی زۆرەوە باری تەندروستیان تێکچووبوو، لەسەرپێ چارەسەر کران.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکەی بەشی دروستکردن و گواستنەوەی کارگەکەیان کۆنترۆڵکردووە.