Mehmet Sıddık Kaya
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2021
دیاربه‌كر-AA
له دیاربه‌كر به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كریسمسه‌وه، رێوڕه‌سمێكی ئایینی كه ماوه‌ی دوو ساڵ بوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌نجام نه‌درابوو، سازكرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له كڵێسای مێژوویی دایه مریه‌م له ناوچه‌ی سوور سازكرابوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی كڵێسای كركلار، گابریێڵ ئاكیوز كه له ماردینه‌وه هاتبوو، به‌ڕێوه‌برا، و نزا به زمانه‌كانی سریانی و توركی له‌لایه‌ن گرووپی كچان و كوڕانه‌وه خوێندرایه‌وه، نزا بۆ یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی كرا و سروود پێشكه‌ش كرا.
هه‌روه‌ها له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا مۆم داگیرسێنرا و به هاوه‌ڵی نزاكردنه‌وه، چۆره‌ك و شیرینی به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌ش كرا.
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌قفی كڵێسای دێرینی سریانی دایه مریه‌م، موراد بهلباك له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كڵێسای دایه مریه‌م یه‌كێكه له دیاترین كڵێساكانی توركیا و جیهان.
موراد بهلباك رایگه‌یاند: "به‌هۆی په‌تاكه‌وه دوای دوو ساڵ یه‌كه‌م رێوڕه‌سمی جه‌ژنی كریسمس ساز ده‌كه‌ین. پشتیوان به خوا بۆ له‌مه‌ودوا رێوڕه‌سی جوانتر ئهنجامدهدین و ئه‌مه له دیاربه‌كر درێژه پێده‌ده‌ین. ویستمان رۆژه دێرینه‌كانی دیاربه‌كر و خۆش و پێكه‌وه‌یی لێره بژیه‌نینه‌وه".
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌قفی كڵێسای دێرینی سریانی دایه مریه‌م، جۆشكون جۆرج ئالیس وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی رێوڕه‌سمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌مڕۆ كه‌شی كڵێساكه كه‌شی جه‌ژن بووه.
جۆشكون جۆرج ئالیس گوتی: "ئامانجمانه مانگی جارێك رێوڕه‌سمی ئایینی ئه‌نجام بده‌ین و كریستیانه‌كانی ئێره كۆبكه‌ینه‌وه".