Mazın Asad
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
پاریس - AA
تورکیا بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی پەروەردە، زانست و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونێسکۆ) ھەڵبژێردرا.
لەمیانی ٣٩ھەمین کۆنفرانسی یونێسکۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ئەندامانی نوێی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوەکە دیاریکرا.
لەبارەی ئەندامبوونی تورکیا لە دەستەی بەڕێوەبردنی یونێسکۆ بۆ ساڵاتی ٢٠١٧-٢٠٢١ دەنگدان کرا و تیایدا تورکیا رەزامەندی ١٣٤ وڵاتی بەدەستھێنا.
دەستەی بەڕێوەبردنی یونێسکۆ لە ٥٨ وڵاتی ئەندام پێکدێت و ھەر چوار ساڵ جارێک ئەندامانی ھەڵدەبژێردرێت.
تورکیا لە ساڵانی ١٩٤٦-١٩٥١ و ١٩٥٨-١٩٦٦ نوێنەرایەتی لە دەستەی بەڕێوەبردنی یونێسکۆ ھەبوو.
لەگەڵ ھەڵبژاردنی وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی یونێسکۆ، ئیتر تورکیا دەرفەتی بۆ رەخسا لە نزیکەوە چاودێری سیاسەتی پەروەردە و زانست و کولتووریی جیھان بکات و بەشێوەیەکی راستەوخۆش ھەوڵەکانی لەو بوارانەدا بخاتەڕوو.