Sangar Hamad Azeez
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
لە شارۆچکەی باشکالەی سەر بە پاڕێزگای وان بەچکە بەرخێک بە سێ قاچەوە لە دایک بوو.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ساڤاش شەرەفخان خاوەنی بەرخەکە گوتی: "نزیکەی ١٠٠ سەر مەڕم هەیە زۆربەیان لەم چەند رۆژە بەچکەیان دەبێت، بەڵام یەکێک لە شەکمەڕەکان ٣ هەفتە زوتر بەچکەی بوو کە سەیرم کرد خاوەنی سێ قاچە".
ئەو مەڕدارە گوتی: "ئەوەی دڵخۆشی کردم ئەوەبوو کە بینم بەچکە بەرخەکە دەتوانێت بە سێ قاچ بوەستێت و بڕوا. یەکەم جار کە چاوم بە بەچکە بەرخەکە کەوت باوەڕم نەکرد".
ساڤاش شەرەفخان گوتی: "بە نیاز نیم کەوا ئەو بەرخە لە بەرخەکانی دیکە جیا بکەمەوە و لە هاوین لەگەڵ میگەڵ ڕەوانەی لەوەڕی دەکەم، بەڵام ئەوەی نیگەرانم دەکات ئەوە کە ئایا دەتوانێت بە سێ قاچ درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی بدات"؟.
مەڕ وەک زۆربەی ئاژەڵەکانی تر لە سەرەتای پایز بەبەران دێت (جووت دەبێت)، دوای ٥ مانگی دەزێت واتە لە کۆتایی شوبات یان سەرەتای ئادار، ئەو بێچووەی دەیبی پێی دەڵێن بەرخ.