Cem Genco,Muhammet Ali Kemal
01 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
هاتای - AA
ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازیی و ناقیلە زرێپۆشانەی وەک پشتیوانیی بۆ یەکە سەربازییەکانی سەر سنووری سووریا رەوانەکرابوون، گەیشتنە شارۆچکەی رەیحانڵی سەربە پارێزگای هاتای.
ئەو کاروانە سەربازییەی کە ئۆتۆمبێلە سەربازیی و ناقیلە زرێپۆشەکانی لەخۆدەگرت و لە یەکە جۆراوجۆرەکانی ناوخۆی تورکیاوە رەوانەی سەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریادا کرابوون، دوای ئەوەی گەیشتنە شارۆچکەکە، بەرەو هێڵی سنووری نێوان تورکیا-سووریا بەڕێکەوتن.
ئەوەش زانراوە کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و ناقیلە زرێپۆشەکان کە بە یاوەری هێزە ئەمنییەکان دەگوازرانەوە، بە مەبەستی پشتیوانیی لە یەکەکان رەوانەی سەرسنوور کراون.