Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
سۆچی- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە رووی مەبدەئییەوە هیچ رەخنەیەکی لەو کۆنگرانە نییە کە سەبارەت بە سووریا سازدەکرێن و گوتی: ''بەڵام کوالیتی ئەم کۆنگرانە گرنگە. پێویستە هیچ گرووپێکی تیرۆریستی بۆ کۆنگرەکان بانگێشت نەکرێن''.
مەولود چاوشئۆغڵو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان لە شاری سۆچی، باسی لەوەکرد رووسیا لە کۆبوونەوەکانی ئاستانادا پێشنیازی سازکردنی کۆنگرەیەکی سەبارەت بە چارەسەری سیاسیی لە سووریا، کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ئەو بابەتە لە نێوان تورکیا، ئێران و رووسیادا هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە و رایگەیاند ''لە رووی مەبدەئییەوە هیچ رەخنەیەکمان لەو کۆنگرانە نییە کە سەبارەت بە سووریا سازدەکرێن. بەڵام کوالیتی ئەم کۆنگرانە گرنگە. پێویستە هیچ گرووپێکی تیرۆریستی بۆ کۆنگرەکان بانگێشت نەکرێن''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەکردەوە کە ''پەیەدە رێکخراوێکی تیرۆریستییە'' و رایگەیاند: ''لە ئۆپەراسیۆنی رەققەدا ئەوەمان بینی کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان پەیەدە، یەپەگە و پەکەکەدا نییە. لەبەردەم پۆستەری ئۆجالاندا وێنەیان گرت. پێویستە لەنێو ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەی سووریادا رێکخراوی تیرۆریستیی بوونی نەبێت. پەیەدە نوێنەرایەتی سەرجەم کوردان ناکات، تەنها کەمینەیەکە کە خاوەنی ئایدۆلۆجیایە. گرووپی دیکەی کوردی هەن و ئێمە لیستی ئەو گرووپانەمان داوەتە رووسیا. یەپەگە ٥٠٠ هەزار کوردی سووری ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان کردووە. هەر لەبەر ئەوەش هیچ گومانێک لەوەی ئەم گرووپە رێکخراوێکی تیرۆریستییە، نییە. ئەوەش ئاشکرایە کە ئەم گرووپانە لەسەر زەوی لە لایەن کێوە بەکاردەهێنرێن''.