Alper Atalay,Rewa Mahmut Hasan
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2017
پەرلەمانی تورکیا - AA
بەرێوەبەری کاروباری رەگەزنامە لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەحمەد ساریجان رایگەیاند کە لەماوەی ١٠ ساڵی دواییدا، نزیکەی ١٢ هەزار سووری مافی هاووڵاتیبوونیان لە تورکیا پێدراوە.
ئەحمەد ساریجان لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی مافی پەنابەران لە پەرلەمانی تورکیا گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لەماوەی ١٠ ساڵدا، ١٢ هەزار سووریان وەک هاووڵاتی تورکیا وەرگرتووە و، لەوانە ٦ هەزار و ٢٥٠یان بە هۆی وابەستەییان بە دایک و باوک و لەدایکبوونەوە ئەو مافەیان وەرگرتووە و، نزیکەی ٤ هەزار و ٥٠٠ کەسیش لە رێگەی هاوسەرگیری لەگەڵ هاووڵاتی تورکیاوە ئەو مافەیان پێدراوە. هاوکات نزیکەی هەزار کەسیان بە هۆی مانەوەیان بۆ زیاتر لە ٥ ساڵ ئەو مافەیان پێدراوە.