Murat Kaya,Başak Akbulut Yazar
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
له دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیدار به راگرتنی بارهه‌ڵگره‌كانی میتدا، به‌تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن" و "هاویكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" تۆمه‌تباری هەڵاتوو، جان دوندار سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی ٢٧ ساڵ و شه‌ش مانگ به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دانیشتنه‌كه له هۆبه‌ی ١٤ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ، به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕێوه‌چوو.
پارێزه‌رانی جان دوندار به‌شدارییان نه‌كرد له دانیشتنه‌كه‌دا.
پارێزه‌ره‌كانی سهركۆمار توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و دەزگای هه‌واڵگری نیشتمانیی توركیا (MiT) ئاماده‌ی دانیشته‌كه بوون.
ده‌سته‌ی دادوه‌رییش له دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیدار به راگرتنی بارهه‌ڵگره‌كانی میتدا، به‌تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن" و "هاویكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر تۆمه‌تباری هەڵاتوو، جان دوندار بۆ ماوه‌ی ٢٧ ساڵ و شه‌ش مانگ سه‌پاند.