ماردین
وەزیری ناوخۆی تورکیا موعەمەر گولەر بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پیشەساز و کارسازەکان کرد کە لە ئۆتێلێکی ماردین بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی "لە ماردین ھەموو جیاوازییەکان ھەزاران ساڵانە ، بە شێوەیەکی رێکوپێک پێکەوە دەژین، ئەمە نموونەیەکی دەگمەنە."
گولەر دەڵێ "لە ماردین وەبەرھێنان لە زیادبووندایە، لەسەر ئاستی سەرانسەری تورکیا وەبەرھێنان لە ماردین ساڵی ٢٠١٠، سیازدەیەم، ٢٠١١ نۆیەم، لە ٢٠١٢ پێنجەم و ئەمساڵ سێیەمە. ھۆی ئەم گەشەیە ئارامی و ئۆقرەیی و ئاساییشی ناوچەکەیە."
ھەروەھا گوتی "لە دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەرەوە بەشیوەیەکی تایبەت داوای وەبەرھێنان لە ناوچەکەدا لە زیادبووندایە. سەرۆکوەزیران ئەردۆغان لەژێر مەترسیەکی سیاسیدا بە فیداکارییەوە دەستی بە پرۆسەی چارەسەر کرد، پشتگیریی ھاوڵاتییانیش بۆ ئەم پرۆسەیە لە زیادبووندایە. بەم پرۆسەیە ئارامی، ئاسوودەیی و برایەتی لە ناوچەکەدا بەھێزتر دەبن، بۆیە وەبەرھێنان بەبێ ترس دەیانەوێ کار بکەن."
گولەر رایگەیاند "پشتگیریی خەڵک بۆ پرسی چارەسەر لە ٩٠%ـە و زۆر لە جەماوەری پارتەکەمان زیاترە. پەیامەکی واتاداری ئەمە ھەیە. ئەو پەیامە بۆ حکومەتە، بۆ ئێمەو بۆ خۆیانیشە. ئەمە خاڵێکی گرنگە."