Şerife Çetin,Başar Bayatlı
27 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2024
نیویۆرک ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە نیویۆرک چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن کەوت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەی دیدارەکەی نێوان ھاکان فیدان و ئەنتۆنی بلینکن-ی بڵاوکردەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە دیدارەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی خولی ٧٩ھەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئەنجامدراوە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.