Ramal Mahmood
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
ئادانا - AA
یەکەم دانیشتن لەو دۆسیەی کە لەسەر هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش کراوەتەوە بەتۆمەتی ئەوەی لە گوتەیەکیدا لە ساڵی ٢٠١١دا لە شاری ئادانا "پڕۆپاگەندەی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی کردووە" کە داوای سزادانی کردبوو بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ، ئەنجام درا.
دانیشتنەکە لە دادگای سزا قورسەکانی دووی ئادانا ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆری پارێزەر بۆ بەرگری کردن لە دەمیرتاش بەشداریان تێدا کرد.
هەرچەندە داوا لە دەمیرتاش کرا کە لەمیانی لێپرسینەوە لە دۆسیەی تیرۆر لە گرتووخانەی جۆری ئێفی ئەدیرنە زیندانی کراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی فەرمانبەری ئەرکدار لەوەی دەمیرتاش لەڕێگەی سیستەمی تەکنەلۆجیای دەنگوڕەنگەوە SEGBİS بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام دەمیرتاش ئامادە نەبوو لەڕێگەی سیستەمەکە بەشداری بکات و رایگەیاند کە پارێزەرانی بەپێی پێویست بەرگری لێ دەکەن.
لەم بارەیەوە وەدات ئۆزکان کە یەکێکە لە پارێزەرانی دەمیرتاش پەیمانی بە سەرۆکی دادگا داوە، کە لەگەڵ بریکارەکەی دەمیرتاش کۆدەبێتە و قسەی لەمبارەیەوە لەگەڵ دەکات.
دانیشتنەکە بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی بەرگری لێکردن لە دادبینی دەمیرتاش بۆ ١٠ی کانوونی یەکەم دواخرا.
پارێزەر ئۆزکان لەکاتی دەرچوونی لە دادگا لە لێدوانێکدا رایگەیاند هێشتا دەمیرتاش ئاگادار نەکراوەتەوە لە دادبینییەکە بۆیە بریکارەکەی ئامادە نەبووە لە ڕێگەی SEGBİSەوە بەشداری دانیشتنەکە بکات.
دۆسیەیەک لەسەر هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش کراوەتەوە بەتۆمەتی ئەوەی لە گوتەیەکیدا لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە ئادانا کە ئەوکات پەرلەمنتاری هەکاری بوو لە فراکسیۆنی بەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا "پڕوپاگەندەی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی کردووە" ئەنجامدرا کە داوای سزادانی کردبوو بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
دادبینییەکە ئاماژەی بەوە داوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکر بەمەبەستی بەرگریکردن لەخۆی ئاگادارینامەی بۆ دەمیرتاش ناردووە، ئاگادارینامەکە لەلایەن هاوسەری گومانلێکراو باشاک دەمیرتاش ئاگادارینامەکەی بەدەست گەیشتووە، بەڵام دەمیرتاش نەچووە بۆ نووسینگەی رێنمایی سەرۆکایەتی داواکاری کۆماری و بەرگری لەخۆی نەکردووە.