Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
ئادانا- AA
هەریەک لە هاووڵاتیی دانمارکی بەڕەگەز لوبنانی، محەمەد لابان و هاووڵاتیی سویدی بەڕەگەز عێراقی، محەمەد تەفیق ساڵح کە لە ئادانا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر داعش دەستگیرکرابوون، زانراوە کە بەرپرسی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون و یەکەمیان لە ئەرووپاوە پارەی بۆ رێکخراوەکە دابینکردووە و دووەمیان چەک و پێداویستیی سەربازیی بۆ داعش دەستەبەرکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستیکەوتوون، محەمەد لابانی ٤٥ ساڵ و محەمەد تەفیق ساڵحی 38 ساڵ کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئادانا و دەزگای هەواڵگریی تورکیادا لە شارۆچکەی سەیهان لە هۆتێلێکدا بەتۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیرکرابوون و دواتر لەلایەن دادگای ئێشکگرەوە بڕیاری بەندکردنیان بۆ دەرکرا لە 10 رۆژی یەکەمی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا زانیاریی گرنگییان ئاشکرا کردووە.
لە لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ ئەو دوو گومانلێکراوەدا و پشکنینی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنی دیجیتاڵییانەی کە پێیان بووە، دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک نووسراو، قسەکردن، وێنەی رێکخراوەکەدا و لەئەنجامدا ئەوە روون بووەتەوە کە هاووڵاتیی دانمارکی بەرەگەز لوبنانی، محەمەد لابان لە ئەورووپا پارەی بۆ داعش کۆکردووەتەوە و هاوکاریی دارایی رێکخراوەکەی کردووە و هاووڵاتیی سویدی بەڕەگەز عێراقی، محەمەد تەفیق ساڵحیش چەک و پێداویستیی بۆ داعش دەستەبەرکردووە.
محەمەد لابان لە ساڵی 2014دا کە چووەتە سووریا لەگەڵ خۆیدا ئامێرێکی بردووەتە ئەو وڵاتە کە توانای فڕینی هەیە و لە رێگەی کۆنترۆڵەوە دەتوانرێت جوولەکانی سنوورداربکرێت، بەوەش مەشقی بەچەکدارانی رێکخراوەکە کردووە لەسەری، ئامێرەکەش بەمەبەستی پشکنینی ئەو ناوچانە بەکارهاتووە کە تیرۆریستان ویستوویانە هێرشی بکەنە سەر.
هاووڵاتی سویدی محەمەد تەفیق ساڵح و هاووڵاتی دانمارکی محەمەد لابان لە رێگەی یۆنانەوە پلانیان داناوە کە بچنە ئەورووپا. هەردووکیان لە تورکیا ناسنامەی ساختەیان بەکارهێناوە و لەماوەی ٣ مانگی دواییدا مەشقێکی زۆریان پێکراوە لەسەر چەک و تەقەمەنی و خۆیان ئامادە کردووە بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە ئەورووپا.
ئەو تیرۆریستانە چەندین پاسپۆرت و ناسنامەی ساختەیان پێگیراوە و ناسنامە و پاسپۆرت ئەسڵیەکانی خۆیان لە شارێکی تری تورکیا بەجێهێشتووە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە هاوسەری محەمەد تەفیق ساڵح بەناوی فاتمەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ دوو کچەکەیدا پلانیان هەبووە لە تورکیاوە بچنە سووریا و لە دوایین ساتدا دەستبەردار بووە و گەڕاوەتەوە بەرەو سوید. لێرەدا فاتمە ساڵح بە بەرپرسانی دادگای راگەیاندووە کە هاوسەرەکەی لەگەڵ دوو کچیدا چوونەتە ناو داعش. سەرەڕای ئەو سکاڵایەی لە سەرێتی محەمەد تەفیق ساڵح هیچ گومانێکی تیرۆریست بوونی لەسەر نەکراوە و داواکراوەکاندا نەبووە.
ساڵح لە سوید بەشداری لە دادگاییەکەدا نەکردووە و لە رێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بەپارێزەرەکەیەوە کردووە.
لەلایەکی ترەوە ئەوەی زانراوە گومانلێکراوان وێنەی سەدام حسێن-یان هەڵگرتووە.