Abdullah Söylemez
24 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2023
ئاگری - AA
لە گوندێکی قەزای ئەلەشکیرت سەربە پارێزگای ئاگری لە بەردەم ماڵێکدا، تەرمی سێ کەس دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیانەوەیە.
لە گوندی دەغیرمەنئۆغڵو، هاووڵاتییان لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقە هێزە ئەمنییەکان و تیمی تەندروستییان ئاگادارکردەوە، دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە، تیمەکان تەرمی سێ کەسیان لەبەردەم ماڵێکدا دۆزییەوە کە دوو هاووڵاتی بوون بە ناوەکانی (ئی.گ.) و (ش.گ.) و شوانێکی بە رەگەز ئەفغانستانی.
دوای لێکۆڵینەوە بەراییەکان، تەرمەکان کە شوێنەواری گولـلەیان پێوە بوو گواسترانەوە بۆ تەرمخانەی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئاگری بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاریی.
لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە درێژەی هەیە.