Hasan Namlı,Hasan Gündüz,123
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2019
دیاربه‌كر – AA
سێ كه‌سی دیكه له بری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانی كایاپنار، كه‌زبان یڵماز، سه‌رۆك شاره‌وانی بیسمیل، ئۆرهان ئایاز و سه‌رۆك شاره‌وانی كۆجاكۆی رۆژدا نالیئێر داندران كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ن و له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر ده‌ستگیركراون.
راییكردنی كاروباری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانی كایاپنار، كه‌زبان یڵماز، سه‌رۆك شاره‌وانی بیسمیل، ئۆرهان ئایاز و سه‌رۆك شاره‌وانی كۆجاكۆی رۆژدا نالیئێر كه دوێنێ له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی دیاربه‌كر به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" و "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" ده‌ستگیركران له ئاسایش به‌رده‌وامه.
پارێزگای دیاربه‌كر رایگه‌یاند به هۆی راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا پشتبه‌ستن به مادده‌كانی ده‌ستوور و یاسای شاره‌وانییه‌كان وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی كاتی بڕیاری داوه به دانانی قایمقایمی كایاپنبار ئوناڵ كۆچ وه‌ك "بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی" له جێگای سه‌رۆك شاره‌وانی كایاپنار، كه‌زبان یڵماز و قایمقایمی بیسمیل، كه‌ره‌م سوله‌یمان یوكسه‌ك وه‌ك "بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی" له جێگای سه‌رۆك شاره‌وانی بیسمیل، ئۆرهان ئایاز هه‌روه‌ها دانانی قایمقایمی كۆجاكۆی، یاسین یوناك وه‌ك "بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی" له جێگای سه‌رۆك شاره‌وانی كۆجاكۆی رۆژدا نالیئێر.