Hasan Namlı
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
دیاربه‌كر - AA
له دیاربه‌كر كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان كه خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هاوسه‌رگیری پێده‌كرا كه حه‌وت ساڵ له خۆی گه‌وره‌تربوو له هۆڵی ئاهه‌نگ گێڕان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه رزگاركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی منداڵانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه، له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری چوونه هۆڵێكی ئاهه‌نگ گێڕانه‌وه له شارۆچكه‌ی یه‌نیشه‌هیر ناوه‌ندی دیاربه‌كر.
تیمه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت كه بووكه‌كه ب.س ته‌مه‌نی 14 ساڵانه و زاواش ئا.ی ته‌مه‌نی 21 ساڵانه. له‌به‌رئه‌وه ب.س له لایه‌ن تیمی پۆلیسه‌وه برا بۆ هۆبه‌ی منداڵان، پاشان ئا.ی و دایك و باوكی كچه‌كه و كوڕه‌كه‌ش ده‌ستگیركران.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ب.س له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی دیاربه‌كری كاروباری خێزان، كار و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌پارێزرێت.