Yeşim Sert Karaaslan,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌سینا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێمە وەک تورکیا چاومان لە هەڵوەشاندنەوەی یەکپارچەیی هیچ وڵاتێکی دراوسێ نییە. پێویسته ئاینده له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی زۆر پته‌وتر بنیات بنێین. زۆر كار هه‌یه پێویسته بۆ ئه‌مه ئه‌نجامی بده‌ین. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی یه‌ك ده‌نگی پێكبهێنین، بتوانین ژیریی هاوبه‌ش پێكبهێنین، ئه‌مانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس له تەلاری سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆشحاڵیی خۆی به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئەلێکسیس چیپراس نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له سه‌رده‌می ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران، له‌و تەلارەدا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكوه‌زیراندا كۆبووه‌ته‌وه و گوتی: "ئێستاش لێره له‌گه‌ڵ ئێوه كۆده‌بمه‌وه. به‌م سه‌ردانه دوای سه‌رده‌می سه‌ركۆماری خوالێخۆشبوو، جه‌لال بایار من یه‌كه‌م سه‌ردانم وه‌ك سه‌ركۆماری توركیا بۆ یۆنان ئه‌نجامداوه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"دەبێت واز لە بەشە بەتاڵەکەی پەرداخەکە بهێنین و سەیری بەشە پڕەکەی بکەین. دەبێت دانوستانەکانمان لەسەر ئەوە بنیات بنێین. لە راستیدا گەلەکانمان چەندین خاڵی هاوبەشیان هەیە. تەنها ئەوەی دەبێت دەستبەرداری کۆتە ئایدۆلۆجییەکان بین. ئێمە هەرگیز چاومان لەسەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتی دراوسێمان نەبووە.
بەڵام ئێمە وڵاتانێکین کە لە رابردوودا پێکەوە بووین. لێرە هاوخوێنەکانمان هەن. خۆزگە بە هۆی هەندێک هەڵەی رابردووەوە بەشێک لە هاووڵاتییە یۆنانییەکان، وڵاتەکەمانیان بەجێنەهێشتایە. چیتر هەڵەکان لە رابردوودا دەهێڵینەوە. داهاتوو بە شێوەیەکی تەندروست بینات دەنێین. بۆ ئەو مەبەستە چی بکرێت پێمان ئەنجامی دەدەین، گوتاری راستەقینە دروستکردنی یەکێتی و ئەقڵی هاوبەشە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەناوی خۆی و گەلی تورکیاوە سوپاسی گەلی یۆنانی کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس دوای روونکردنەوەکانیان دەستیان کرد بە کۆبوونەوەکەیان بە داخراوی.
ئەردۆغان و چیپراس دوای کۆبوونەوە داخراوەکەیان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی هاوبەش رێکدەخەن.