Bahtiyar Abdukerimov,Emre Gürkan Abay,Rewa Mahmood Hasan
14 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
دووشەنبە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دووشەنبەی پایتەختی تاجیکستان بەمەبەستی پەرەپێدانی ئاسایش و هاریکاری لە ناوچەکە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی چین شی سینپینگ و ١١ سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتی ئاسیاییدا چاویان بەیەک دەکەوێت.
لە پێنجەمین لووتکەی سەرۆکانی دەوڵەت و حکوومەتەکانی کۆنفرانسی رێوشوێنی زیادکردنی ئاسایش و هاریکاری ئاسیا کە رۆژی شەممە لە دووشەنبەی پایتەختی تاجیکستان بەڕێوەدەچێت. هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی چین شی سینپینگ، سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ، سەرکۆماری ئۆزبەکستان شەوکەت میرزیۆیەڤ، سەرکۆماری کازاخستان قاسم جۆمەرت تۆکایەڤ، سەرکۆماری قیرغزستان سۆرۆنبای سینبەکۆڤ سەرکۆماری تورکمانستان گوربانگولی بەردیموحەمەدۆڤ، سەرکۆماری بەنگلادیش عەبدول حەمید، سەرۆکی سریلانکا مایسریپالا سیریسەنا و سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەفغانستان عەبدوڵا عەبدوڵا بەشدار دەبن.
سەرکۆماری تاجیکستان ئیمامعەلی رەحمان میوانداری لووتکەکە دەکات و پێشوازی لە بەرپرسانی باڵای ڤێتنام، بەحرێن، میسر، ئیسرائیل، هیندستان، ئوردن، عێراق، قەتەر، کەمبۆجیا، کۆریای باشوور، مەنگۆلیا، ئیمارات، پاکستان، فەڵەستین، تایلەند، بیلاروس، ئیندۆنیزیا، ئەمریکا، فیلیپین، مالیزیا، ئۆکرانیو ژاپۆن، دەکات.
لەچوارچێوەی کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانی پەراوێزی لووتکەکەدا، چاوەڕێ دەکرێت سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان چاوی بکەوێت بە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی چین شی و سەرکۆماری ئێران رۆحانی.