Baybars Can
07 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2022
ئورفا ــ AA
لە کاتی ھاتنی وەرزی پاییزدا، ئارەزوومەندانی فۆتۆگرافی بۆ چرکاندنی جوانترین دیمەنی ناوازەی سروشت، سەردانی ناوچەی سینک چیایی سەربە پارێزگای دیاربەکر باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا دەکەن.
ژمارەیەک لە راھێنەرانی ھونەری فۆتۆگرافی لە پارێزگای ئورفاوە بە مەبەستی گرتنی جوانترین دیمەنی رەنگە جوانەکانی وەرزی پاییز، سەردانی ناوچەی سینک چیایی-یان کرد.
لەمبارەیەوە شارەزا لە ھونەری فۆتۆگرافی، عەبدوڵڵا لالی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە سروشت و وەرزی پاییز، باشترین دەرفەتن بۆ راھێنان لەسەر ھونەری فۆتۆگرافی.
