Mohammed Baqi Hussein
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2016
ئه‌نقه‌ره
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئه‌نادۆڵو، باڵیۆزی ئۆكراینا له ئه‌نقه‌ره كۆرسونسكی بابه‌ته‌كانی به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی توركیا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا و دانوستانه‌كانی جنێڤ و هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا له سوریای هه‌ڵسه‌نگاند.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ی رووسیا ده‌یكات ئاژاوه‌گێڕییه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان.
كۆرسونكسی:"رووسیا هه‌وڵده‌دات ئه‌و تیرۆرستانه له دانوستاندا به‌شداری پێبكات كه له‌ژێر ناوی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌دا خۆیان حه‌شارداوه. به‌هه‌مان شێوه له ئۆكرایناش هه‌وڵده‌دات تیرۆرست و چه‌ته‌كانی دۆنێسك و لوگانسك بهێنێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ. هه‌مان تاكتیك به‌كارده‌هێنێت له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا."