Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
باتوم - AA
سەبارەت بە بوونی سوپای تورکیا بۆ ناوچەی داماڵدراو له پێكدادان له ئیدلب، وەزیری بەرگریی تورکیا، نورەددین جانیکلی رایگه‌یاند: "تا ئەو کاتەی سەرجەم ئەو هەڕەشانەی لە سووریاوە دەکرێنە سەر سووریا بەتەواوەتی لەناودەبرێن، ئێمە پێویستە لەوێ بین''.
جانیكلی كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا كاته‌كانی شه‌و گه‌یشته شاری باتومی جۆرجیا، چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
جانیكلی یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ئه‌و خوێندنگه توركیه بوو كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه دروستده‌كرێت له شاره‌كه‌دا و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر، مامۆستا و خوێندكارانی قوتابخانه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
له وه‌ڵامی پرسیاری خوێندكارێكدا له‌باره‌ی ئه‌ركی پشكنینی سوپای توركیا له ئیدلب له‌چوارچێوه‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی داماڵدراو له پێكدادان له سووریادا، جانیكلی گوتی: "لەوێ سوپای سووریای ئازاد هەیە کە بەیەکەوە هەنگاومان ناوە، واتە سوورییەکان. ئەوان بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن. ئێمەش پشتیوانیان دەکەین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی هه‌مان خوێندكاردا له‌باره‌ی كاتی ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، جانیكلی گوتی: "خوا ده‌زانێت. هه‌ركاتێک هه‌ڕه‌شه نه‌ما. تا ئەو کاتەی سەرجەم ئەو هەڕەشانەی لە سووریاوە دەکرێنە سەر سووریا بەتەواوەتی لەناودەبرێن، ئێمە پێویستە لەوێ بین''.